بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شێعەکانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا جەختی لەوە کردەوە کە، ژماره‌یه‌ک ماڵپه‌ڕ و په‌یجی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان رایانگه‌یاندووه که به‌شێک له‌لایه‌نه‌کانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی سیقۆڵی ده‌ستیان کردووه به پێکهێنانی حکومه‌ت، کە دیارە ئه‌و هه‌واڵه بێ بنه‌مایه و دووره له‌ڕاستیه‌وه.
ئەم چوارچێوەیە ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، جه‌خت لەوە ده‌که‌ینه‌وه کە ، ئامانج لە بڵاو کردنەوەی ئەو چەشنە ھەواڵانە چه‌واشه‌کردنی ڕای گشتییەو به‌دڵنیاییشه‌وه ئه‌و جۆره هه‌واڵانه کاریگه‌ریان له‌سه‌ر بۆچوونه‌کانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و یه‌کڕیزی و پێکه‌وه‌یی لایه‌نه‌کان نابێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەی چوار چێوەی ھەماھەنگی دا ھاتووە: چوارچێوهکەیان پابه‌نده به‌و بنه‌ماو پرنسیپانه‌ی که له ڕوانگەی خۆیه‌وه ده‌ستی پێ کردووه بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت و پاراستنی گۆڕه‌پان و پێگه‌ی هاوڵاتیان و کوتله سیاسییه‌کان.
ھەروەھا باسی ئەوەشی کردووە کە، تاوه‌کو ئێستا هاوپه‌یمانیی «رزگاریی نیشتمان» که له ره‌وتی سه‌در و پارتی و سەروەری پێکهاتووه سورن له‌سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی و له‌به‌رامبه‌ریشدا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی کە زۆربه‌ی لایه‌نه شیعیه‌کان و به‌شێک له په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆکان له‌خۆده‌گرێت، جه‌خت له‌سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌تێکی ته‌وافوقیی نیشتمانی ده‌کاته‌وه.
342/